وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بانگهێشتی بالیۆزی توركیا له عێراق ده‌كات و په‌یامی ناڕه‌زایه‌تی پێده‌دات
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ئه‌مریكا له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان پێگه‌كانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ییان بۆردوومانكرد هاوكات كه‌مپی مه‌خموریان بۆردوومانكرد ئه‌مه‌ش، ناره‌زایه‌تی زۆری له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی كوردستان و عێراق لێكه‌وته‌وه به جۆرێك وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له رێگای بالیۆزی توركیاوه یاداشتی ناڕه‌زایه‌تی گه‌یانده وڵاتی توركیا، دواتر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
لەوبارەیەوە وەزارەتی دەرەوەی عیراق لەبەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەداوە، بە توندترین شێوە ئیدانەی دەستدرێژیەكانی توركیا دەكەن، كە بوەهۆی گیانلەدەستدانی هاووڵاتیانی مەدەنی و زیانی ماڵی.
رونیشكراوەتەوە، محەمەد حەكیم وەزیری دەرەوە فەرمانی كردوە باڵیۆزی توركیا لە بەغدا بانگهێشت بكرێت و یاداشتنامەی ناڕەزایی پێبدرێت.
پێشتریش فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەكانی عیراق ئیدانەی سنوربەزاندنی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا و بۆردومانی كەمپی مەخموری كرد و راشیگەیاندبو، پێویستە ئەو پێشێلكاریانە بوەستێنرێن.