وه‌زیری ته‌ندورستی له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌ت 500 ملیۆن دینار بۆ پارێزگای هه‌له‌بجه‌و راپه‌ڕین ته‌رخانكرا

به‌مه‌به‌ستی خستنه‌رووی چه‌ند ئامارێك له‌ باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و به‌رنامه‌و پلانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند كه‌ هێشتا مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ماون و رێكخراوی تەندروستی جیهانی تەنها ئامێری پێداویستی دابینكردووە.
 د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رێكخراوی تەندروستی جیهانی تەنها ئامێری پێداویستی ته‌ندروستی بۆ دابینكردووین.
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی: عێراق سێ ملیار و 500 ملیۆن دیناری بۆ كوردستان تەرخانكردووە و هیچ بڕە پارەیەكی بۆ هەڵەبجە تەرخان نەكردووە، بەڵام بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم 500 ملیۆن دینار بۆ هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین دابینكرا.
Back to top button