له‌ سنوری كه‌ركووك: داعش بازگه‌یه‌كی سه‌ربازیان دانا و چوار پۆلیسیان به‌ره‌و شوێنێكی نادیار رفاند

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوو جموجۆله‌كانی داعش له‌ ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێی كوردستان به‌ تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ی كه‌ركووك رووی له‌ زیاد بوونكرد و چه‌ند ھێڕشێكی بۆ سه‌ر سوپای عێراق و میلیشاكانی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌نجامدا قوریانی لێكه‌وته‌وه‌.

به‌ پێێ زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیایی خواكوڕك كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر چوار چە کداری داعش لە نزیک گوندی تە بە سە وز و گوندی میلناسر له‌ سنوری پارێزگای كه‌ركووك  بۆ ماوە ی نیوکاتژمیر بازگە یە کی کاتیان داناوە و شە ش پولیس نه‌وتیان رفاندوون.

جێی باسه‌ دوو رۆژ به‌ر له‌ ئه‌مڕۆ داعش چوار ئه‌فسه‌ی هه‌والگری عێراقی له‌ نزیك خورماتی رفاندن دواتر ته‌رمی هه‌رچوار ئه‌فسه‌ره‌كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا دۆزرایه‌وه‌.

Back to top button