تەندروستی سلێمانی هەر رووداوێك رووبدات بەرپرسانی ئیداری بەرپرسیارن

دوای بەدوای ئەوەی لە شاری سلێمانی لەلایان پارێزگاری سلێمانی رێكارەكانی قەدەغەی هاتووچۆ كارئاسانی زۆری بۆ كرا، تەندروستی سلێمانی بەرپرسیاریەتی ئەو رێكارانەی خستە سەر بەرپرسانی ئیداری و ئیداری سلێمانی بە بەرپرس لەمەڕ ئەو رێكارانە دەزانێت لە ئەگەری هەر رووداوێكی ڤایرۆسی دا”.

دوای ئەوەی لە پارێزگای سلێمانی بە واژووی هەڤاڵ ئەبوبكر رێكارەكان تا ئاستی نەمان (كار ئاسانی لە رێكارەكان) كران، سەرچاوەیەكی لەبەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بەرپرسیاریەتی هەر رووداوێكی خستە سەر ئەستۆی پارێزگاری سلێمانی و ئیدارەی ئەو پارێزگایە”.

سەرچاوەیەك لە بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند” ئێمە بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ ئەو رێكارانە نین كە پارێزگاری سلێمانی بڵاوی كردۆتەوە، بەهیچ شێوەیەك لەمەڕ ئەو رێكارانە بەرپرسیاریەتی هەڵناگرین، بۆ هەر رووداوێك لە سلێمانی پارێزگاری سلێمانی و ئیدارەی سلێمانی بە بەرپرس دەزانین”.

 

Back to top button