وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: له پارێزگای سلێمانی دووكه‌سی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون
له درێژه‌ی هه‌وله‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی بۆ ده‌ست نیشانكردن و كۆنتڕۆلكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌مڕۆ له سنوری پارێزگای سلێمانی توانرا دوو كه‌سیی دیكه وه‌ك هه‌لگری ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ست نیشان بكرێت.
به پێی زانیاریه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تووش بوویه‌ك ته‌مه‌نی 21 ساڵه‌و به‌ركه‌وته‌ی تووش بووی پێشتره، هه‌روه‌ها كه‌سی دووه‌م ته‌مه‌نی 25 ساڵه‌و قوتابیه له وڵاتی قوبرس گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
ده‌قی راگه‌یێندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، دوو تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، ئافرەتکی تەمەن 21 ساڵ بەرکەوتەی تووشبووی پێشووە و پیاوێکی تەمەن 25 ساڵ کە پێشتر گەشتی دەرەوەی وڵات (قوبرس) کردووە، هەردووکیان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.
وەزارەتی تەندروستی
16 نیسان ٢٠٢٠