8 له سووده‌كانی خواردنی په‌نیر كوردی بزانه
په‌نیر خواردنێكی خۆش و بەتامە بە تایبەتی بەیانیان لەگەڵ نان و چایی دەخورێ، پەنیری كوردی لە شیری ئاژەڵ دروست دەكرێت، كە شیرەكە هەندێك گەرم دەكریت پاشان سارد دەكرێتەوە، دوای سارد بوونەوە هەندێك هەوێنی تایبەتی تێدەكرێت بە تێكردنی هەوێنەكە شیرەكە پەیت دەبێت دوای پەیت بوونی لەناو جۆرێكی خام دادەنرێت و دەگوشرێ تاكو بەتەواوی ئاوەكەی لێ دەچۆڕێ، ئینجا دەكرێتە چەند سەلكە پەنیرو بۆ خواردن ئامادە دەكرێت.
په‌نیری كوردهواری كۆمه‌ڵێك سوودی زۆر گرنگی هه‌یه، كه بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:
١. ماده‌ی پڕۆتینی تێدایه ١٠٠ گرام په‌نیر به‌رامبه‌ر ٣٠٠ گرام گۆشته له‌م ڕووه‌وه.
٢. هه‌رس كردنی په‌نیر له گۆشت ئاسان تره.
٣. ڤیتامین Aی تێدایه له‌م ڕوه‌وه جێگه‌ی گۆشت و هێلكه ده‌گرێته‌وه.
٤. په‌نیر بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیه‌كانی پێست به‌كاردێت،
٥. ڤیتامین B و D و B2ی تێدایه، كه قژ به‌هێز ده‌كات و ناهێڵێت هه‌ڵبوه‌رێت.
٦. ڤیتامین B12ی تێدایه كه ٣٠٠–٤٠٠ گرام له په‌نیر رۆژانه به‌سه بۆ له‌ش.
٧. ڤیتامین B6ی تێدایه كه زۆر باشه بۆ پاراستنی ره‌نگی قژ.
٨. په‌نیر كاریگه‌ری هه‌یه بۆ له‌ناو بردنی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان.