ئەستێرەکانی ڕیال مەدرید زێدان تووڕە دەکەن

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی ئیسپانی بەرنامەی (ئیل چێرنجیتۆ)ی  چەند ئەستێرەیەکی یانەی ڕیال مەدرید (زێدنەدین زێدان)ی ڕهێنەری ڕیال مەدریدی تووڕە کردوە کە هۆکاری تووڕە بوونی زیزۆ ئەوەیە کە ئەو یاریزانانەی مێرەنگی ناوەڕۆکی ئەو کۆبوونەوە نهێنییەی ئەویان لە ڕێگای لایڤ لەگەڵ یاریزانانی تیپەکە ئاشکراکردوە،

لە بەرنامەکەدا هاتوە کە زێدان لەم کۆبوونەوەیە لەکاتی کەرنتین کردنی یاریزانانی یانەکە هەندێک ڕێنمایی تایبەت و کەسی دوور لە باری هونەری بە سەرجەم یاریزانەکان گەیاندبوو، بەڵام دواتر بۆی دەرکەوت کە هەموو قسەکانی کۆبوونەوەکە گەیشتوەتە لای کەسانی دیکە و نهێنییەکانی نێو یانەکە پارێزراو نەبوونە.

جێی ئاماژەیە، لە ئێستادا یاریزاناین ریال مەدرید هەر لە ماڵەکانیان ماونەتەوە و مەشقەکانیان ئەنجام دەدەن، لە کاتێکدا هیچ هەواڵێک نییە سەبارەت بە دیاری کردنی دەستپێکردنەوەی لیگای ئیسپانیا وێرای سووربوونی بەرپرسان لەسەر ئەوەی یارییەکان لە کاتێکی دیکەدا ئەنجام بدرێت.

Back to top button