شاندێكی حكومه‌تی عێراقى گه‌یشته هه‌ولێر
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/08/به‌په‌له.jpg)
شاندێكی شانه‌ی ڕووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا به سه‌ردانێك گه‌یشتنه هه‌رێمی كوردستان، بڕیاره لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم كۆ ببنەوە.
كەمێك لەمەوبەر شاندێكی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان گه‌یشته شاری هه‌ولێر و بڕیاره شانده‌كه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێم كۆببێته‌وه.
بەگوێرەی زانیارییەكانی ده‌زگایی میدیایی (خواكوڕك)، ئه‌جێندای سه‌ردانی شانده‌كه‌ی عێراق بۆ هه‌رێم، بۆ تاوتوێكردنی پرسی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و هاوكاریكردنی حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمه له‌و بابه‌ته‌دا.
هاوكات شانده‌كه پێداویستییه‌كانی هه‌رێم له‌پرسی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا وه‌رده‌گرێت و دواتر پێشكه‌شی حكومه‌تی عێراقی ده‌كات.