به به‌ڵگه.. لاهور جه‌نگی کودەتا بەسەر بنەماڵەی تاڵەبانیدا ده‌كات

لاهوور جەنگی لە ڕێی میدیاکانییەوە، به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى کودەتایەك بەسەر بنەماڵەی تاڵەبانی و بافڵ تاڵه‌بانى دەکات و واز لە بەکارهێنانی دەستەواژەی هاوسەرۆک دەهێنێت و دەستەواژەی سەرۆک بۆ خۆی بەکار دەهێنێت.
دەستەواژەی هاوسەرۆك و بەکارهێنانی دەستەواژەی سەرۆك بۆ لاهور، بەشێکە لە هەوڵەکانی ئەو بۆ ئەنجامدانی کودەتا بەسەر بنەماڵەی تاڵەبانی و گرتنەدەستی دەسەڵاتی تەواوەتیی حزبەکە لەلایەن بنه‌ماڵه‌ى جەنگییەوە کە پێشتریش بەوە ناسراون، لە پێناو ئامانج و بەرژەوەندییە تەسکەکانی خۆیان، لە هیچ شتێك سڵ ناكه‌نه‌وه.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست ده‌زگایی میدیایی (خواكوڕك) كه‌وتوون، ئێستها لاهور جه‌نگی پێوه‌ندى باش نییه له‌گه‌ڵ قووباد تاڵه‌بانى و بافڵ تاڵه‌بانى، ته‌نانه‌ت ئاماده‌نییه كۆبوونه‌وه‌ى حزبیش به پێكه‌وه له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى بافڵ تاڵه‌بانى ئه‌نجام بدات، ئه‌مه‌ش به‌هۆى ئه‌و كێشه ناوخۆییانه‌ى ئه‌و حزبه تێى كه‌وتووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای نێو یه‌كێتی نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت به ده‌زگایی میدیایی (خواكوڕك)ـی ڕاگه‌یاند، لاهور جه‌نگی کار لەسەر ئەوە دەکات کە جگە لە دەستگرتن بەسەر دەسەڵاتەکانی بافڵ تاڵەبانیدا و كوده‌تا، پلانى ئه‌وه هه‌یه دەسەڵاتەکانی قووباد تاڵەبانیش لەنێو خودی یەکێتیدا سنووردار بکرێت و هێرش بكرێته سەر ته‌واوی تیمی یەکێتی لە حکوومەت به لاواز ناوى ببه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌زگایی میدیایی (خواكوڕك) ڕوونى ده‌كاته‌وه، شۆڕشگێڕان و سه‌ركرده دیاره‌كانى ناو یەکێتی بێزاربوونه له دۆخی ناوخۆیى حزبی، به‌ڵام ئاشكرایه كه هیچیان پێناكرێت، چونكه لاهوور بۆ گه‌یشتن به مه‌رامى خۆى ئاماده‌یه هه‌موو كارێك بكات.