( بە بەڵگەوە ) حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی پارەی بەخشراو بە کەمپینی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا رادەگەیەنێت
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ئاشکرا دەکات كه له چوارچێوه‌ی كه‌مپینی كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك و هاوكاری بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان لە لەیەن خێرخوازانەوە به‌خشراوه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی حكومه‌تی هه‌رێم:
لە چوارچێوەی کۆکردنەوەی کۆمەك و هاوکاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، حکومەتی هەریمی کوردستان کەمپینی (بەیەکەوە بەهێزترین) بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری و بەخشینی راگەیاند.
بڕی ئەو پارەیەی تا ئێستا بە کەمپینەکە بەخشراوە، بریتییە لە 20 ملیۆن و 875 هه‌زار و 368 دۆلار (بە پێی لیستی هاوپێچ) کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
بڕی بەخشینەکان لە پارێزگای هەولێر: 15 ملیۆن و 716 هه‌زار و 181 دۆلار، رێژه‌كه‌ی 76%.
بڕی بەخشینەکان لە پارێزگای دهۆك: 2 ملیۆن و 975 هەزار و 145 دۆلار، رێژه‌كه‌ی 14%.
بڕی بەخشینەکان لە پارێزگای سلێمانی: 2 ملیۆن و 116 هەزار و 074 دۆلار ، رێژه‌كه‌ی 10%.
کەمپینی (بەیەکەوە بەهێزترین)ی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بەردەوامە و دەتوانن هاوکاری و بەخشینەکانتان بۆ ئەم ژمارە بانکیانە بنێرن کە تایبەتن بەم کەمپینەوه:
بانکی منارەی حکومی ژمارەی حیساب: 493
بانکی ئەهلی ئارتی (RT) ژمارەی حیساب: 47186
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بکەن:
07705590001
07501751911