گەنجانی سنوری ناحیەی وەرتێ : داوا دەكەین میلیشیای حزب لەناوچەكەمان دوورخەنەوە و هێزی فەرمی لەناوچەكەمان بێت
لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ دەزگای میدیایی خواكوڕك نێردراوە، گەنجانی سنوری ناحیەی وەرتێ رایدەگەێنن كە سنوری هەرێمی كوردستان سنوری حكومەتی كوردستانە، سنوری حكومەتی هەرێمیش تەنها پێویستە هێزی پێشمەرگەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی لێ بێت، نەك میلیشیای حزب و داوا دەكەین دەست بەجێ میلیشیاكانی حزب لەو ناوچەیە بكشێنەوە”.
لە بەیاننامەیەكدا كە كۆپیەكی بۆ دەزگای میدیایی خواكوڕك نێردراوە، داوا دەكەن دەست بەجێ هەرچی میلیشیای حزب هەیە لەناوچەكەیان دەرچێت و ئەوان وەك گەنجانی سنوری ناحیەی وەرتێ تەنها هێزەكانی وەزارەتی پێشمەرگە بەهێزی پاراستنی خۆیان دەبینن و هێزی حزبی و میلیشیا بە هێزێكی نائارام و تێكدانی ئارامی ناوچەكەیان دەبینن”.
دەقی بەیاننامەكە..
بەناوی خودای گەورەی میهرەبان
ماوەی چەند رۆژێكە چەند هێزێكی حزبی هاتوونەتە سنورەكەمان و ئەوەش بۆتە هۆكاری پشێوی و نائارامی، هاتنی ئەو هێزانە بۆ ناحیەی وەرتێ لەكاتێكدا كە تەنها هێزێكی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی ئەو دەڤەرە هاتوون لەچوارچێوەی پلانەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ پارێزگاری لە تەندروستی هاولاتیانی هەرێمی كوردستان كەماوەیەك بوو لەم دەڤەرە هەندێك خەڵك سوەدیان لە بۆشایی نەبوونی هێز وەرگرتبوو و خەلكیان بە قاچاخ دەهێنایە ناو هەرێمی كوردستان بەمەش مەترسی بۆ سەر گیانی هاوڵاتیانی كوردستان دروست دەكرد لەچوارچێوەی رێكارە ئەمنیەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ رووبەروو بوونەوەی ڤایرۆسی نوێ كۆڤید 19دا،
بۆیە ئێمە وەك گەنجانی سنوری ناحیەی وەرتێ داوا لە سەرجەم هێزەكانی سەر بە حزبی دەكەن لەناوچەكەمان بكشێنەوە چونكە بۆتە هۆكاری پشێویی و نائارامی بۆ هاولاتیانی ئەم دەڤەرە، وە داوا دەكەین وەك پێویستی بۆ رێكارەكان تەنها هێزەكانی سەر بە حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی ناوەخۆ و وەزارەتی پێشمەرگە لەو ناوچەیەی ئێمەدا جێگیر بكرێت، بۆ پاراستی هاولاتیان.
چونكە ئێمە وەك هاوڵاتیانی ئەو دەڤەرە خۆمان بە هاوڵاتی لە هەرێمی كوردستان دەزانین و لەچوارچێوەی جوگرافیای حكومەتی هەرێمی كوردستانداین و بەشداریمان كردووە لە هەڵبژاردن و ئەوەش واتای ئەوەیە كە تەنها حكومەتی هەرێمی كوردستان مافی ئەوەی هەیە هێزەكان و ئیدارەكانی لەناوچەكانی ئێمەدا بن نەك میلیشایی حزبی و ئاڵای تر حگە لە ئاڵای كوردستان”.
داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستانیش دەكەین هێزەكانیان تا كۆتایی و نەمانی هەرەشەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو ناوچانە بمێنەوە چونكە هەندێك كەس سود لەو بۆشایە وەردەگرن و بازرگانی بە ژیانی هاوڵاتیانی كوردستان دەكەن، مەترسی لەسەر كۆمەڵگەی ئێمە زیاد دەكەن بەهۆی بەقاچاخ دەرباز كردنی خەڵك لە ئێران بۆ ناو خاكی هەرێمی كوردستان.