ڤایرۆسی کۆرۆنـا بەرگـەی پـلەی گەرمایەکی بـەرز دەگریت و بۆ ماوەیەکی زۆر

 

 

کۆمەڵێك لە زانایـانی فەڕەنسـا بە سەرۆکایەتی ریمی شـارێل مامۆستای زانکۆی ئێکس مێرسیلیـا هەڵسان بە خستنی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە هۆکارە بۆ بڵاوبوونەوەی پـەتای کۆڤید 19 لە ژێـر پلەیەکی گەرمای بەرز  60 پلەی سیلیزی و بـۆ ماوەی یەك کات ژمێـر پاشان بۆیان دەرکەوت کە هەندێ بنەچە لەو پلە گەرمایە زۆرەش توانای گەشەکردنی دەمینێـت ،

 

بە گوێرەی توێژینەوەکە کە ئەنجامەکەی لە سایتی بیـو رێکسیف بڵاوکرایەوە پێویست بوو زانایـان پلەی گەرمایەکە بەرزکەنەوە تـا پلەی هەڵچـوون بۆ ئەوەی بەتەواوی ڤایرۆسەکە لەناو بـبەن و زانایان پێیان وایە ئـەم توێژینەوەیە کاریگەری لەسەر سەلامەتی تەکنیکارانی تاقیگاکان دەبیت کە ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ ڤایرۆسەکە دەکەن .

Back to top button