یـابان بــڕی 1000 دۆلار تەرخان دەکات بۆ هاوڵاتیانی بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنـا

 

 

حکومەتی یابان ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند هاوکاریەکی دارایی بە بــڕی 930 دۆلار دابین دەکات بۆ هەر هاوڵاتیەكی یابانی وەك پشتگیریەك بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ئەو بارودۆخەی کە بووەتە هۆکاری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنـا و لە ئێستا دا گرینگترین شت لای حکومەت خێراییە لە دابەش کردنی هاوکاریەکەیە ،

 

تـارو ئاسوو جێگری وەزیری دارایی یـابان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی دا گوتی هاوکاریە داراییەکە کە حکومەت بڕیاری لەسەر داوە بـڕی 100 هەزار یـەنی یابانیە کە دەکاتە 930 دۆلاری ئەمریکی و بەنیازین لە مانگی ئـایار دابەشی بکەیـن و ئـامانج لەم کارە یارمەتی دانی خانەوادە یابانیەکانە و قەرەبووکردنەوەیـان .

Back to top button