نهێنیەکانی ئاماری مردن بە کۆرۆنا لە  چین ئاشکرا بوون

 

 

ژائولی جیان ، گوتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ، رۆژی هەینی ڕەتی کردەوە چین ئاماری مردن بە کۆرۆنای ئاشکرا نەکردبێت ، بەڵام گووتی لە ئامارەکەدا هەڵە رووی داوە .

 

ژائولی  لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا گووتی بە ئامارەکەدا پێداچوونەوەمان کردووە و دەرکەوتووە ئەو ئامارەی ئاشکرا کراوە ،لە سەر مردووکانی ووهان  تەنیا پەنجالە سەتی بووە ، واتە پەنجا لە سەت هەڵە کراوە  دیارە هەڵەی ئاواش ئاساییە .

 

بە پێی ئاماری نوێی وەزارەتی تەندروستی چین لە ئاماری نوێێ مردن بە کۆرۆنا یەک هەزار و ٢٩٠ کەس زیادی کردووە بۆیەش تا ئێستا ئاماری مردن بە هۆی کۆرۆنا لەچین گەیشتۆتە ٣ هەزار و ٨٦٩ کەس .

 

ئەو ئامارە لە دوای ئەوە ئاشکرا بوو هەندێک لە وڵاتان یەک لەوان ئە مریکا ڕایگەیاندبوو چین بە گشتی ئامار و زانیاری هەڵە لە بواری کۆرۆنا دا بڵاو دەکاتەوە

Back to top button