ته‌ندروستی هه‌ولێر: 6 تووش بووی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ هه‌ولێر چاكبوونه‌وه‌

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستیی هه‌ولێر چاكبوونه‌وه‌ی 6 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنای راگه‌یاند.

دكتۆر دلۆڤان محه‌مه‌د فاتح، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگه‌یاند، 6 تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ شاری هه‌ولێر دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بووه‌تەوە.

دووپاتیشی كرده‌وه‌، پشکنینی تایبەتی یه‌ك له‌دوای یه‌ك بۆ ئه‌و 6 كه‌سه‌ كراوه‌ و ئه‌نجامه‌كان نیگه‌تیڤ ده‌رچوون و بڕیاردرا بنێردرێنەوە ماڵەوە.

هه‌ر له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، تا ئێستا 112 كه‌س له‌ شاری هه‌ولێر به‌ ته‌واوی له‌ په‌تاكه‌ چاك بوونه‌ته‌وه‌.

Back to top button