وهزارهتی تهندروستی ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی راگهیاند و دووكهسی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون
له درێژهی گهڕان و پشكنین بۆ دهست نیشانكردن و دۆزینهوهی تووش بووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ههرێمی كوردستان، وهزارهتی تهندروستی حكومهتی ههرێمی كوردستان راگهیاندراوی ژماره 53ی بڵاوكردهوه
به پێی راگهیاندراوهكهی وهزارهتی تهندروستی حكومهتی ههرێمی كوردستان، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (١٠٢٥) پشکنین ئەنجام دراوە، (٣٩٣) هەولێر، (٣١٢) سلێمانی، (٣٠٨) دهۆك، (١٢) هەلەبجە. دەرەنجام دوو تووشبووی نوێ لە هەرێمی کۆردستان تۆمارکرا هەر دوو تووشبووی نوێ لە پارێزگای سلێمانین؛ ئافرەتێکی تەمەن (٢١) ساڵ کە بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوووە وە پیاوێکی تەمەن (٢٥) ساڵ کە پێشتر گەشتی دەرەوەی ووڵاتی (قوبرس)ی کردووە کە هەردووکیان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.
دهقی راگهیێندراوهكهی وهزارهتی نهندروستی
ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (٥٣)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1. کەرەنتین
ژمارەی هاووڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (٧٧٧٢) هاووڵاتی بوون ، لەئێستادا تەنها (١٣٣٦) هاووڵاتی لە لە (٣٠) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە (٥٠٤) لە هەولێر، (٦٩) لە سلێمانی، (٧٤٥) لە دهۆك، (١٨) لە ڕاپەرین، وە (٦٤٣٦) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو لە (٧٧) هاووڵاتی.
2. پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (١٠٢٥) پشکنین ئەنجام دراوە، (٣٩٣) هەولێر، (٣١٢) سلێمانی، (٣٠٨) دهۆك، (١٢) هەلەبجە.
دەرەنجام دوو تووشبووی نوێ لە هەرێمی کۆردستان تۆمارکرا
هەر دوو تووشبووی نوێ لە پارێزگای سلێمانین؛ ئافرەتێکی تەمەن (٢١) ساڵ کە بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوووە وە پیاوێکی تەمەن (٢٥) ساڵ کە پێشتر گەشتی دەرەوەی ووڵاتی (قوبرس)ی کردووە کە هەردووکیان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.
3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەیشتە (٣٣٧) تووشبوو، لەنێویاندا (٤) مردن هەیە و (٢٤٤) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە (٨٩) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٧ی نیسانی٢٠٢٠