قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر: 6 رۆژه هیچ حاله‌تێكی تووش بوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له سنوری پارێزگای هه‌ولێر تۆمارنه‌كراوه
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خسته گه‌ڕ بۆ كۆنتڕۆلكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و له هه‌رێمی كوردستان كه تا ئێستا 337 كه‌س له هه‌رێم تووش بووه، له ئێستادا ئاماره‌كانی تووش بوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێم كه‌می كردووه، قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێریش رایده‌گه‌یه‌نێت كه ماوه‌ی 6 رۆژی هیچ حاڵه‌تێكی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا له سنووری پارێزگای هه‌ولێر تۆمارنه‌كراوه
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر رایگه‌یاندووه كه هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌گوێره‌ی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان زۆرترین ئاسانكاری بۆ هاووڵاتیان بكه‌ین.
قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر گوتیشی: هێشتا مه‌ترسی كۆرۆنا نه‌ڕه‌واوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای خۆشحاڵییه ئه‌وه‌یه كه ماوه‌ی 6 رۆژی هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوون به‌و په‌تایه له سنووری هه‌ولێر تۆمار نه‌كراوه رۆژانه‌ش ژماره‌یه‌كیان نه‌خۆشخانه جێ ده‌هێڵن، به‌بێ ئه‌وه‌ی حاڵه‌تی نوێ تۆمار بكرێن.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه كه حكومه‌تی هه‌رێم له دیاریكردنی رێكاره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه سه‌ركه‌وتوو بووه.وه پابه‌ندبوونی هاووڵاتیان به رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی جێگای ده‌ستخۆشییه و سوپاسیان ده‌كه‌ین، كه توانیومانه به‌یه‌كه‌وه كۆنترۆڵی دۆخه‌كه بكه‌ین.
هاوكات سوپاسی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی و هه‌موو رهو رێكخراوانه‌ی كرد، كه له ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ هاوكاری زۆریان گه‌یاندووه‌ته خێزانه هه‌ژار و پێویسته‌كان.