چوار تووشبووی دیکە بەڤایرۆسی کۆرۆنا لەسلێمانی چاکبوونەوە
دوای ئهوهی دوێنێ دوو حالهتی تووش بوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له سنوری بهڕێوهبهرایهتی تهندروستی سلێمانی تۆماركران، ئهمڕۆ چاك بوونهوهی ژمارهیهك تووش بوو راگهیێندرا.
د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایگهیاندووه، چوار تووشبووی دیکە بەڤایرۆسی کۆرۆنا لەسلێمانی چاکبوونەوە رەوانەی ماڵەوە کرانەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا 109 تووشبووی کۆرۆنا لە سلێمانی چاکبوونەتەوە.
هەر ئەمشەو لە هەولێر، شەش تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەوە و ژمارەی چارەسەرکراوان لەو شارە گەیشتە 112 کەس.