‎روانگه‌ی فه‌توای میسری، ھوشداری دەدات لە پێشھات و گوڕانكارییەكانی نێو ڕیزەكانی داعش

خواكوڕك

‎روانگه‌ی دارو ئیفتای میسری هۆشداری داوە‎ لەوەی لەژێر ئاگری ھێرشی نێودەوڵەتی لە عێراق و سوریا و شوێنەکانی دیکەی جیھانیش رووبەرووی مەترسی تیرور دەبێت، رایده‌گه‌ینێت چەکدارانی “دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام” (داعش) پەنا بۆ باوه‌شی قاعیدە و ڕێكخراوە تیرورستیەكانی تر دەبەن.

‎پسپۆڕانی بواری گروپە تیرۆرستییەکان پیێانوایە، ئەمە نیگەرانییەکی واقعییە و گرنگە بە ھەند وەربگیرێت، چونکە قاعیدە بنکەی رەسەنی ئایدۆلۆژیای تیرۆرستیی جیهانییە و دایکی گەلێك گروپی تیرۆرستی دیکەیە، بەتایبەت ئەوانەی لە عێراق و سوریادا بوونیان هەیە.

‎لە بەیاننامەکەی 1ی تشرینی دووەمدا، روانگەی فەتوای دارو ئیفتا لە میسر هۆشداری دا لەوەی شکستی داعش لە عێراق و سوریا “دووبارە قاعیدە دەهێنێتەوە پێشەوە”. به‌پێی راپۆرتی ‎روانگەکە، “شکستی داعش و کشانەوەی لە عێراق بەهۆی لێدانی یەك لەدوای یەكی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ھێزەكانی سوپای عێراق و پێشمەرگە لاوازبوونی توانای جەنگیی، دارایی و رۆژنامەوانیی و کەمتوانایی لە چالاكی لۆجستی و راکێشانی خەڵکدا کۆتایی ‘پڕۆژەی خەلافی داعش’ە.”

‎بەیاننامەکە رایگەیاند دۆڕان و شکستی پڕۆژەی “ئایدۆلۆژی” داعش دەکرێت زۆر ئەندامی توندڕەو و توندوتیژ هانبدات بچنە ناو قاعیدەوە. ده‌شڵێت، ‎”ئەوە روونە ئێستا لە جیهاندا گروپە جیهادییەکان لەهەمان تەوەردا دەسوڕێنەوە، کە پێکهاتوون لەو گروپە تیرۆرستییانەی هەموان دەیانناسن،”.

هه‌ر له‌مباره‌وه‌ پسپۆرانی تیروریزم دەڵێن، “كاتێك فشارخستنە سەر یەکێك لەم گروپانە، یان نزیکبوونەوە لە سڕینەوە و لە ناوچوونی، یان تەنانەت تەنیا گەمارۆدانی، وا لە چەکدارە جیهادییەکان دەکات بۆ پەناگەیەکی دیکەی هاوشێوە لە باوەڕە تیرۆستییەکەیاندا بگەڕێن”.

‎شەڕەکانی سوریا و عێراق بەڕوونی ئاماژە بە “ئارەزوویەکی نێودەوڵەتی دەکەن بۆ لەناوبردنی تەواوی ئەندامانی گروپەکە.” بەڵام ئەوە حەتمییە کە هەندێك تاك یان گروپێك هەڵدێن، لەگەڵ ئەو شانە نوستووە پشتیوانانەی دەمێننەوە و بە دونیادا بڵاوده‌بنه‌وه‌.

Back to top button