دەسه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراق ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانیەكانی درێژ كردەوە

ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی بڕیاریدا به‌ درێژكردنه‌وه‌ی ماوەی ڕاگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کانی عێراق، به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ تـــــاوه‌كو ٢٤ی نیسان.

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی دەسەڵاتی فرۆکەوانی شارستانی عێراق، بڕیاری ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانی یەکان لە سه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کانی عێراق تا 24/4/2020
درێژکردەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە،‌ بڕیاره‌که‌ گه‌شتی فڕۆکه‌کانی مانگى سور، سەربازى، يارمەتی یە تەندروستييەكان، فریاگوزارییەکان و بارهه‌ڵگر(کارگۆ) ناگرێته‌وه.

 

 

Back to top button