كه‌شناسی هه‌رێم: كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی راگه‌یاند

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی ھەرێم ، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، له ناوچه شاخاوییه‌كان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌بارانیش هه‌یه، له كه‌ركووكیش ئاسمان له‌نێوان نیمچه‌هه‌ور و ساماڵ ده‌بێت.
کەشناسیی ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەى یه‌كشه‌ممه له هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك ئاسمان له‌نێوان ساماڵ و نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه، به تایبه‌ت له ناوچه شاخاوییه‌كاندا، له كه‌ركووكیش ئاسمان له‌نێوان ساماڵ و نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت.