وەزیرانی كابینەی حكوومەتەكەی مسته‌فا كازمی ئاشكرا كران .. له‌ 23 وه‌زاره‌ت پێكدێت

میدیاكانی عێراق ئاشكرای ده‌كه‌ن، كه‌ كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی له‌ 23 وه‌زاره‌ت پێكدێت و شیعه‌ و سووننه‌ و كورد تێیدا به‌شدار ده‌بن.
میدیاكانی عێراق له‌سه‌ر زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاویانکردەوە کە کابینەی داهاتووی حکومەت لە 23 وەزارەت پێکدێت، كه‌ پێكهاته‌ی شیعه‌ 11 وه‌زاره‌ت و پێكهاته‌ی سووننه‌ 6 وه‌زاره‌ت و پێكهاته‌ی كورد 4 وه‌زاره‌ت و پێكهاته‌كانی دیكه‌ دوو وه‌زاره‌ت وه‌رده‌گرن.

لەناو شیعەكاندا، هاوپەیمانی فەتح بە سەرۆكایەتی هادی عامری، سێ وەزارەتی بەردەكەوێت،

هاوپەیمانی سائیروون بەسەرۆكایەتی موقتەدا سەدر، ئەویش سێ وەزارەتی بەردەكەوێت،

هاوپەیمانی نەسر بەسەرۆكایەتی حەیدەر عەبادی دوو وەزارەت،

هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بەسەرۆكایەتی نووری مالیكی یەك وەزارەت،

حزبی فەزیڵە یەك وەزارەت، رەوتی حیكمە یەك وەزارەت

هەرچی هێزە سوننەكانن شەش وەزارەتیان بەردەكەوێت،

هاوپەیمانی هێزە عێراقییەكان بەسەرۆكایەتی محەمەد حەلبووسی چوار وەزارەت،

هاوپەیمانی نیشتمانی یەك وەزارەت و

پڕۆژەی عەرەبی بەسەرۆكایەتی خەمیس خەنجەر یەك وەزارەت.

پێوەند بەكورد، ئەوا لایەنە كوردستانییەكانیش سێ وەزیریان لە حكوومەتەكەی كازمی دەبێت،

پارتی دیموكراتی كوردستان دوو وەزارەت (دارایی و كارەبا)،

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان یەك وەزارەت.

پێكهاتەی مەسیحییەكان و توركمانیش، هەریەكەیان وەزارەتێكی بەردەكەوێت.

 

Back to top button