وەزارەتی ناوخۆ: سیستهمی رێگەپێدانی ئەلیکترۆنی کەوتەکار
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراویکی بڵاوکردەوە، ڕایگەیاند سیستەمی رێگەپێدانی ئەلکترۆنی بۆ هاتووچۆی نێوان شارەکان ئێستا بەردەستە.
بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی ناوخۆ، رێگەپێدانەکە دوو جۆر دەگرێتەوە، جۆری یەکەم رێگەپێدانی نێوان پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانە و لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە دەدرێت، جۆری دووەمیش ناو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانە و لەلایەن پارێزگا یان ئیدارە سەربەخۆکانەوە دەدرێت.
پێشتر وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاندبوو، هاوڵاتیان دەتوانن لە حاڵەتی زۆر پێویستدا داوای رێگەپێدان بکەن، بەپێی ئەو رێنماییانەی کە لەو سیستەمە ئەلکترۆنییەدا دیاریکراوە.