یه‌كه‌م حاڵه‌تی گیان له‌ ده‌ستدان به‌ كۆرۆنا له‌ رۆژئاوای كوردستان راگه‌یه‌ندرا

لە شاری قەمیشلۆ رۆژئاوای کوردستان، یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، پیاوێکی تەمەن 53 ساڵ لە نەخۆشخانەی نیشتیمانی شاری قامیشلۆ لەلایه‌ن رێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە پشکنینی بۆ کراوە و سامپڵەکەی بۆ شاری دیمەشق گواستراوەتەوە، دواتر دەرکەوتووە توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنایە.

تا ئێستا 38 حاڵەتی توشبوون و دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تەواوی سوریادا تۆمارکراون، هەروەها پێنج کەسیش چاکبوونەتەوە.

Back to top button