لە بەسرە 15 كه‌سی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/03/كرۆنا-عێراق-و-هه‌رێمی-كوردستان.jpg)
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى بڵاویکردۆتەۆە، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو 15 كه‌سى دیكه تووشى ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 7 تووشبووی دیكه‌ش چاكبوونه‌وه‌و نه‌خۆشخانه‌یهان جێهێشتووه.
ئەمڕۆ شەممە، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى به‌سره، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، 15كه‌سى دیكه توشى ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، 11 كه‌س له‌وانه هه‌ڵگرى ڤایرۆسه‌كه بوون و به‌ركه‌وتنیان هه‌بووه، چوار كه‌سی دیكه‌شیان دواى پشكنین له دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كان حاڵه‌ته‌كانیان ئاشكرابووه.
هه‌روه‌ها ئاشكراشی كردووه، هاوكات حه‌وت تووشبووى دیكه به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه‌و كه‌سێكیش گیانى له‌ده‌ستداوه.