ئـەمریکیەك هەڕەشەی تەقەکردن لەو کەسانە دەکات دەمامکی نەبەستابێت

ڕۆبرت کۆفنەری تەمەن 62 سـاڵ لە ئەکاونتە تایبەتەکەی لـە فەیسبوك هەڕەشەی تەقەکردن لە هەموو ئەوکەسانە کرد کە دەمامك بەکارناهێنـن بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنـا و بڵاویکردبووە هەموو یەدەکی دەمانجەکەی لە مارکێتی بابلێکس کە دەکەوێتە ناوچەکەی فلۆریدا بەتاڵ دەکات چونکە کەمێك لە کڕیارەکان دەمامك بەکاردەهێـنن و پابەندی ڕێکارەکانی خۆپاراستنـن ،

کۆفنەر لە بڵاوکراوەکەی دا گوتی ڤایرۆسی کۆرۆنا تاکە شت نیـە کە لەناوتان دەبات و ئایـا پێویستە بۆ گەیاندنی نامەکەم تەقە لە هەندێ کەسی کاڵفام و خۆپەرست بکەم ، لەم بارەیەوە پۆلیسی سبێرینگ گوتی ئێمە لە بارودۆخێك نالەبار داین بەڵام هیچ بیانۆیەك نیە بۆ ئەم جۆرە هەڕەشانە بۆیە کۆفنەریان دەستگیرکرد بەتوومەتی هەڕەشەی کوشتن بەڵام دواتـر بە کەفاڵەی 30 هەزار دۆلار ئـازاد کرا و چەکەکەی دەستی بەسەر داگیـرا ،

س : الغــد برێس

 

Back to top button