3 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ڕادەستی سـوپای ئێران کـرا

لـە مەڕاسیمێك دا عەمید ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرگری ئێران ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند سـوپای ئێران 3 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی شەڕکەر و جۆراوجۆر لە چالاکی وەرگرت لـە جۆری کەرار و ئـەبابیل 3 و فڕۆکەی جەت و هەروەها گوتی ئەم فڕۆکانە بە دەست و تواناکانی پیشەسازی بەرگری و زانکۆکانی ووڵات و کۆمپانیا پەیوەندیدارەکان بەرهەم هاتووە و ئاماژەی دا کە ئەم سێ جۆرە بەشێکی گرینگ دەبیت لە هێزی ئاسمانی و بەرگری و بەکار دێت بۆ چاودێری و دەستنیشان کردنی جموجۆڵی دوژمن لە ناوچە سنوریەکان و لە توانای دا هەیە چەندین جۆری بـۆمب و مووشەك هەڵگریت و لە بەرزی 40 بـۆ 45 هەزار پـێ بەرز بێتەوە و بۆ مەودای 1500 کیلۆمەتـر بفڕیت.

س : الغــد برێس

 

Back to top button