دەرمانێکی تاقیکراو .. بە کەمتر لـە هەفتەیەك نەخۆشەکان چاکبوونەوە

 

لە کات ژمێرە سەرەتاییەکانی بەیانی هەینی دەزگا ڕاگەیاندنەکانی ئەمریکا سەرقاڵـن بە هەواڵێك دەربارەی تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنـا لە نەخۆشخانەی شیکاگۆ و بەشێوەیەکی بەرچاو کاریگەری دەرمانی Remdesivir لەسەریان بیندراوە و لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەك نەخۆشخانەیان جێهێشتووە دوای ئـەوەی دەرمانەکە نیشانەکانی تەنگەنەفەسی و تــای لەسەر نەخۆشەکانی کەم کردووتەوە ،

ماڵپەری ستات کە تایبەتـە بە هەواڵە تەندرووستیەکان گـوتی نەخۆشخانەیەکی سەر بە زانکۆی شیکاگۆ بەشداری کردووە لـە توێژینەوەیەکی تایبەت بە دەرمانی ریمدیسیفێر کە دژە ڤایرۆسە و تاقیکراوەتەوە لەسەر 113 خۆبەخش و بۆیان دەرکەوت تووشبوان بە خێرایی نیشانەکانی وەك تـا و تەنگەنەفەسیان لەسەر نەماوە و لە ماوەی هەفتەیەك هەموو تووشبوان نەخۆشخانەیان جێهێشت

س : العربیە نێت

Back to top button