پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ رای گشتی کوردستان
به هۆی گرژی و ئهو دۆخهی له زینی وهرتێ هاتۆته ئاراوه له چهند لایهك و كهسایهتیهكی سیاسی پهیام بۆ سهرۆكی حكومهت نێردراوه له بهرامبهردا مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان پەیامێكی لەبارەی بارودۆخی ئێستای ھەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە و رایگەیاند: “هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان ماندوون و لە هاتنە کایەی ئەم بارودۆخە نەخوازراو و گرژیانە نیگەرانن. هاووڵاتیانمان شایستەی ئەوەن زۆرترین خزمەتیان بکەین نەک تووشی دڵەڕاوکێ بکرێن”.
دەقی پەیامی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان:.
لەم چەند رۆژەدا پەیام و نامەی زۆر کەسایەتی و لایەنی بەشداربووی ناو حکومەت و دەرەوەی حکومەت و لەوانەش تیمی وەزاریی یەکێتی نیشتمانیم پێ گەیشت. ئەوەی پێویست بێت لەم رۆژانە بۆ ئاشکراکردنی ڕاستییەکان باس کراوە ، بۆیە پێویست بە بەردەوامیی وەڵام و وەڵامدانەوەکان ناکات.
هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان ماندوون و لە هاتنە کایەی ئەم بارودۆخە نەخوازراو و گرژیانە نیگەرانن. هاووڵاتیانمان شایستەی ئەوەن زۆرترین خزمەتیان بکەین نەک تووشی دڵەڕاوکێ بکرێن.
ئەرکی ئێمە دەوڵەتداری و چارەسەریی کێشەکانە و دەبێت هەموو لایەک هاوکار بن رێگە لە تەشەنەکردنی گرژییەکان بگیرێت. بۆ پێکهاتەکانی ناو حکومەتیش باشترین شوێنی گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، چوارچێوەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانە و وەڵامی ئەو نامە و بۆچوونانەش لەوێ دەدەمەوە. هیوادارم هەموو لایەک دوور لە بەرژەوەندیی حیزبی، لە ئاست ئەرکی نیشتمانیمان بین تاکو پێکەوە ئەم قۆناغە سەختە تێپەڕێنین.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەت هەرێمی کوردستان
2020/4/18