ھەڕەشەی خۆپیشاندان دەكرێت

لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان چالاكوانانی خۆپیشاندانەكانی عێراق ھەڕەشەی ئەنجامدانی خۆپیشاندان دەكەن

لە ڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان چالاكوانانی خۆپیشاندانەكانی عێراق ھاشتاكی خۆپیشاندانی ملیۆنیان بڵاو كردەوەو ڕایانگەیاند كە دوای شكاندنی قەدەغەی ھاتوچۆ بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەڕژێنەوە سەر شەقام و بێدەنگ نابن

ھاوكات چاودێرانی دۆخی عێراق پێیان وایە كە خۆپیشاندانەكانی عێراق لە ئایندە بە گەرمتر لە جاران دەست پێ دەكەنەوە چونكە زەمینە بۆ خۆپیشاندانی گشتی بە ھۆی گەندەڵی زۆر لەبارە

Back to top button