وەزارەتی دارای چەند بڕیارێك دەردەكات
خواكوڕك
بەنووسراوی ژمارەی 1449ی وەزارەتی دارای و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستی فەرمانبەرانی كاتی، نوسراوێک ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکانی حکومەت دەکات و چەند ڕێنماییەکیش بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکان دیاریدەکات.
وەك لە نووسراوەكەی وەزارەتی دارای و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان هاتووە، دامەزراندن بە گرێبەست لە سەرجەم وەزارەت و لایەنەکانی نەبەستراو بە وەزارەت و پارێزگاکان، ڕادەگیرێت تاوەکو پەسەندکردنی یاسای بودجەی ساڵی ٢٠١٧، هەروەها لەنووسراوەكەدا هاتوو نوێکردنەوەی گرێبەست بۆ ساڵی ٢٠١٧ بە هەمان بڕوانامە دەبێت و کار بە بڕوانامەی نوێ ناکرێت.
هاوکات وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەش کرد، لەلایەكی ترەوە وەزارەتی دارایی و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ژمێریاریی و بەڕێوەبەرایەتی خەرجییەکان، ڕەزامەندی لەسەر دەدرێت پێویستە بەلیستێک ناوەکانیان لەلایەن دیوانی وەزارەتەکانەوە ڕەوانەی وەزارەتی دارایی بکرێت.
وەزارەتی دارایی ڕوونکردنەوەی ئەوەشی داوە کە فەرمانبەرانی دامەزراو بەشێوەی گرێبەست مافی ئەوەی هەیە لە ساڵێکدا ٣٠ ڕۆژ مۆڵەتی ئاسایی وەربگرێت.
هەر بەپێی نووسراوەكەی وەزارەتی دارایی دا، وەرگرتنی مۆڵەتی نەخۆشی لە ساڵێکدا و بەپێی ڕاپۆرتی پەسەندکراوی پزیشکی ٨ بۆ ١٥ ڕۆژە و هاوکات مۆڵەتی پێش لەدایکبوون ٢١ ڕۆژە بە موچەوە، دوای لەدایکبوونیش ٥١ ڕۆژە بە موچەوە.