هه‌ولێر: ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ هه‌ڵگرتنی قه‌دغه‌ی هاتووچۆ
دوای زیاتر له مانگێك له قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه له هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كه‌مبوونه‌وه‌ی حاله‌ته‌كانی تووش بوون و كۆنتڕۆلكردنی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له ئێستادا ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ به شێوه‌یه‌كی یه‌كجاره‌كی .
فازل حاجی، گوتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر له پێگه‌ی تایبه‌ت خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فیسبووک ئاشكرای كردووه كه له ئێستادا ئامادەکارییەکان لە هاتوچۆی هەولێر بۆ دوای کۆرۆنا و دەستپێکردنەوەی ژیانی ئاسایی دەستیپێکرد.
گوتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، دەستپێکی کارەکان رێکخستنەوەی دورگەی ناوەندی شەقامی ئیسکان بەفسفۆری جێگیری ئاسن و هێلکاریی کردنی شەقامی هەولێر بەحرکەیە و هەنگاوی تریش بەرێگاوەیە.