له‌ ژێرفشاری ئه‌مریكا و ئه‌رووپا چین گیان له‌ ده‌ستدانی زیاتر له‌ هه‌زار كه‌سی دیكه‌ی به‌هۆی كۆرۆنا ئاشكرا كرد

دوای ئه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپا و ئه‌مریكا رایانگه‌یاند كه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ وڵاتی چین زانیاری له‌ باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ جیهان شاردۆته‌وه‌، و هاوكات ژماره‌ی قوربانیان و تووش بوانی به‌ شێوه‌یه‌كی ناڕاست بڵاوكردته‌وه‌، ئه‌مڕۆ بەرپرسانی شاری ووهانی چین ئامارێكی جیاوازیان بڵاوكرده‌وه‌و رایانگەیاند، هەزار و 290 كەسی تر بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە.


بەرپرسانی شاری ووهان له‌ راگه‌یێندراوێكدا ژمارەی ئەو كەسانەی لە ووهان بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە گەیشتوەتە سیچ هەزار و 869 كەس و كۆی ئەوانەش لە چین بە هۆی ڤایرۆسەكەوە مردوون بۆ چوار هەزار و 632 كەس بەرزبوەوە، واتە بە رێژەی لەسەدا 40 زیادی كردووە.

بڵاوبوونەوەی ئەو ئامارە نوێیە لە كاتێكدایە بەردەوام چین بەوە تۆمەتبار كرابوو، كە ئاماری راستەقینەی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا و ژمارەی ئەو كەسانەی گیانیان لەدەستداوە دەشارێتەوە.

Back to top button