له‌ به‌سه‌ره‌ ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشته‌ 241 كه‌س ئه‌مڕۆ 15 كه‌سی دیكه‌ تۆماركران

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای بەسڕە ئاشكرایكرد، 15 حاڵەتی نوێی توشبون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون و بەوەش كۆی گشتی توشبوانی پارێزگاكە گەیشتوەتە 241 كەس.


بەڕێوەبەرایەتی ته‌ندروستی بنه‌سلاوه‌ راگه‌یێندراوێكدا رایگەیاندوە، ئەمڕۆ 18-4-2020 لە پارێزگاكە 15 توشبوی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون، 11یان بەهۆی بونی پەیوەندی راستەوخۆ لەگەڵ توشبوانی پێشودا بوە، كە هەمویان لەكاتی سەردانیكردنی دامەزراوە پزیشكیەكاندا توشبونیان تۆماركراوە.

تەندروستی بەسڕە باسی لەوەكردوە، كۆی گشتی توشبوانی تۆماركراو گەیشتوەتە 241 كەس، 17یان گیانیانلەدەستداوە و 114یان چاكبونەتەوە و 110یان لەژێر پرۆسەی چارەسەردان،

هەروەها حەوت توشبوی دیكەش لە بەسڕە چاكبونەتەوە و هیچ حاڵەتێكی نوێی گیانلەدەستدان تۆمارنەكراوە.

 

Back to top button