ئێران: له‌ 4 هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌مڕۆ كه‌مترین گیان له‌ده‌ستدان به‌هۆی كۆرۆنا تۆماركراوه‌

له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ جیهان ئێران یه‌كێك بوو له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ زۆرترین تووش بووی به‌ هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا تێدا تۆماركرا، هه‌روه‌ها رێژه‌یه‌كی زۆری گیان له‌ ده‌ستدان له‌و وڵاته‌ تۆمار كرا به‌ڵام له‌ 24كاتژمێری رابردوو ته‌نها 73 كه‌س به‌ هۆی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ ئه‌مه‌ش نزمترین ئاستی گیان له‌ ده‌ستدانه‌ له‌ چوار هه‌فته‌ی رابردوو
كیانوش جەهانپور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند، ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لە وڵاتەكەی گەیشتوەتە 80 هەزار و 868 كەس و لەو ژمارەیە پێنج هەزار و 31 كەس مردوون.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران باسی لەوەشكرد، تا ئێستا 55 هەزار و 987 كەس چاكبوونەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە و باری تەندروستی سێ هەزار و 513 كەسیش ناجێگیرە.
دوابەدوای كەمبوونەوەی ژمارەكانی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا لە ئێران حكومەتی ئەو وڵاتە بەشێك لە رێكارەكانی خۆپارێزی كەمكردوەتەوە و بەشێك لە چالاكیە ئابوری و پیشەسازیەكانی دەستپێكردۆتەوە.

Back to top button