له‌ هه‌ولێر 6 تووش بووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونه‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی شه‌ش رۆژی رابردوو هیچ كه‌سێك له‌ سنوری هه‌ولێر تووشی كۆرۆنا نه‌بوو، ئه‌وا له‌ ماوه‌ی 6 رۆژه‌ زیاتر له‌ 50 كه‌سی دیكه‌ی تووش بوون به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ چاكبوونه‌ته‌وه‌ ئه‌مڕۆش ژماره‌یه‌كی تر له‌ تووش بووان له‌ سنوری هه‌ولێر چاكبوونه‌وه‌.

له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێردا هاتووه‌ كه‌ کە (٦) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکی بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.

ڕاگەیەندراوێک بۆ هاوڵاتیانی شاری هەولێر

• هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (٦) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکی بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.

• کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (۱۱۸) کەس.

• سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە
خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.

• زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.

د.دلۆڤان محمدفاتح جلال
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر
۱۸ی نیسانی

Back to top button