وهزارهتی تهندروستی له 24 كاتژمێری رابردوو 1172 پشكنین ئهنجامدراون هیچ كهسێك له ههرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا نهبووه
له درێژهی گهڕان و پشكنین بۆ دۆزینهوهی تووش بووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا وهزارهتی تهندورستی له راگهیێندراوی ژماره 54دا هاتووه كه له 25 كاتژمێری رابردوو هیچ حالهتێكی تووش بوون به كۆرۆنا له ههرێمی كوردستان تۆمار نهكراوه،
وهزارهتی تهندروستی له راگهیێندراوهكهیدا ئاماژهی بهوهكردووه كه لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (١١٧٢) پشکنین ئەنجام دراوە، (١١٤) هەولێر، (٣٩٠) سلێمانی، (٤٠٠) دهۆك، (٥٦) ڕاپەرین،(٢١٢) سۆران. دەرەنجام هیچ تووشبووێکی نۆێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکرا.
ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (٥٤)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1. کەرەنتین
ژمارەی هاووڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (٧٩٠٤) هاووڵاتی بوون لە (٣٠) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٤٠٧) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (٥٣٠) لە هەولێر، (٩١) لە سلێمانی، (٧٥٧) لە دهۆك، (٢٩) لە ڕاپەرین، وە (٦٤٩٧) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (١٣٢) هاووڵاتی.
2. پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (١١٧٢) پشکنین ئەنجام دراوە، (١١٤) هەولێر، (٣٩٠) سلێمانی، (٤٠٠) دهۆك، (٥٦) ڕاپەرین،(٢١٢) سۆران. دەرەنجام هیچ تووشبووێکی نۆێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکرا.
3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (٣٣٧) تووشبوو، لەنێویاندا (٤) مردن هەیە و (٢٥٠) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٨ی نیسانی٢٠٢٠