قایمقامی سلێمانی چەند بڕیارێکی نوێ بۆ کردنەوەی بەشێکی تری دووکانەکان دەردەکات

 

ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا رایدەگەیەنێت سلێمانی لەژێر چاودێریەكی چڕی تەندروستیدا لە سبەینێوە رێگە بەكردنەوەی مەرجداری بەشێكی تر لە دووكان و شوێنەكانی تایبەت بە پێداویستی هاوڵاتیان دەدات و قائیمقامی سلێمانیش رایدەگەیەنێت هەر شوێنێك پابەندی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن نەبێت و هۆكاربێت بۆ بڵابونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا رووبەڕووی رێكاری توندی یاسایی دەكرێتەو

 

دەقی راگەیاندراوی قایمقامیەتی سلێمانی:

 

قائیمقامیەتی سلێمانی لەژێر چاودێریەكی چڕی تەندروستیدا لە سبەینێوە رێگە بەكردنەوەی مەرجداری بەشێكی تر لە دووكان و شوێنەكانی تایبەت بە پێداویستی هاوڵاتیان دەدات و قائیمقامی سلێمانیش رایدەگەیەنێت هەر شوێنێك پابەندی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن نەبێت و هۆكاربێت بۆ بڵابونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا رووبەڕووی رێكاری توندی یاسایی دەكرێتەوە.

 

ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند: “لە چوارچێوەی بڕیارەكانی لیژنەی ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا و وەك كارئاسانیەك بۆ بژێوی ژیانی كاسبكاران و هاوڵاتیان لە سبەینێوە رێگە بەكردنەوەی بەشێكی تر لە دووكان و شوێنەكانی تایبەت بە پێداویستی هاوڵاتیان دەدەن، بەڵام لەژێر چاودێریەكی توندی تەندروستیدا و هەر شوێنێك پابەند نەبێت بەرێكار و رێنماییەكانی خۆپارێزی و هۆكاربێت بۆ بەریەككەوتن و كۆبونەوەی هاوڵاتیان سەرباری ئەوەی شوێنەكەی دادەخرێت رووبەڕووی سزای توندی یاسایی دەكرێتەوە”.

 

قائیمقامی سلێمانی راشیگەیاند: “تائێستا مەترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا نەڕەویوەتەوە و هەرێمی كوردستان هێشتا لە بازنەی مەترسی كۆرۆنادایە و پێویست دەكات هاوڵاتیان پابەندی مەرج و رێنماییەكانی خۆپارێزی بن و تەندروستی خۆیان و كەسانی دەورو بەریان بپارێزن.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە دوای كردنەوەی دووكان و شوێنەكانی پێداویستی هاوڵاتیان لە گەڕەكەكانی سلێمانی, لەسبەینێ وە بەرەچاوگرتنی بژێوی ژیانی هاوڵاتیان و كاسبكاران لە كاتژمێر 6 بەیانی بۆ 5 ئێوارە رێگە بە كردنەوەی بەشێكی تر لە دوكان و شوێنەكانی تایبەت بە پێداویستی هاڵاتیان لە نێو بازِی شاری سلێمانی و ناوچەكانی پیشەسازی دەدەن, بەڵام هەموو لایەك دڵنیا دەكەینەوە كردنەوەی ئەو شوێنانە مەرجدار دەبێت و لە ژێر چاودێریەكی چڕی تەندروستیدا رێگە بەكاركردنیان دەدەن.

 

ئاوات محەمەد سلێمانی روونیکردەوە: لەسەنتەری بازاڕی شاری سلێمانی تەنیا رێگە بە هاتوچۆی پیادە دەدرێت و هاتوچۆی ئوتوبێل بە هەموو شێوەیەك قەدەغەیە و رێگریش لە هەموو جۆرە قەرەباڵغی و بەریەك كەوتنێكی هاوڵاتیان دەكرێت , قائیمقامی سلێمانی راشیگەیاند، لەم قۆناغەدا تەنیا رێگە بەو شوێنانە دەدرێت و هەر شوێنێك هۆكار بێت بۆ كۆبوونەوەی و بەریەككەوتنی هاوڵاتیان رێگە بە كردنەوەی نادرێت , ئاوات محەمەد ووتیشی : ئەو شوێنانەی كە لەم قۆناغەدا رێگە بەكردنەوەیان دەدرێت پێدەدرێت تەنیا بە شێوازی گەیاندن “دیلڤەری ” رێگە بەكاركردنیان دەدرێت .

Back to top button