سلێمانی : شەش تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاک بوونەوە
شەش کەس لە تووشبووانی ڤاترۆسی کۆرنا لە سلێمانی لە دوای وەرگرتنی چارەسەر ، چاک بوونەوەو گەڕانەوە سەر ژیانی ئاسایی رۆژانەی خۆیان .
هاوکات د. سەباح هەورامی بەرێوەبەری تەندروستی سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات بە گشتی تا ئێستا لە سلێمانی ١١٦ کەس لە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاک بوونەتەوەو تەنها ١٠ نەخۆش لە سلێمانی ماون .