وا بڕیارە شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکەن .
بە پێی ئەو زانیاریانەی لە لایەن سەرچاوەیەکی ئاگادار ، ئاراستەی ( دەزگای میدیایی خواکوڕک ) کراوە وا بڕیارە شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەدانی بەغدا بکات .
هەمان سەرچاوە ئاماژە بەوە دەکات شاندەکەی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی وەزیری دارایی ئاوات شێخ جەناب و ئەندامێتی دارا رەشید، وەزیری پلاندانان و خالد شوانی، وەزیری هەرێم و ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران دەبێت وسبەی یەکشەممە لە بەغدا لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق کۆدەبنەوە .
ئامانجی کۆبوونەوەکە راوێژێک دەبێت سەبارەت بە کێشە ئابوورییەکانی سەردەمی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت و کێشەی دابین کردنی وزە و بەگشتی زۆرێک لە پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا .