خواردنی بەردەوامی خۆخ بۆ ئەم نەخۆشیانە بەسووە

خۆخ یەكێكە لە میوە خۆش و بەتامەكانی وەرزی هاوین، سوودێكی یەكجار زۆری بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە.

خۆخ زۆر دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵی بەسوود، كە یارمەتی ئافرەتی دووگیان دەدات بۆ تووش نەبوون بە قەبزی، هەروەها بە هۆی زۆری ڤیتامین (سی) ئافرەتی دووگیان دەپارێزێت لە ڕشانەوە لە كاتی دووگیانیدا.

ئەم میوەیە رێژەیەكی باش پۆتاسیۆمی تێدایە كە بە هۆیەوە دەتوانی باڵانسی پەستانی ناو لەش ڕابگرێت بە تایبەتی كەم كردنەوەی پەستانی خوێن، لە هەمان كاتدا یارمەتی دابەزینی ڕێژەی كۆلیستڕۆڵ دەدات لە خوێندا.

بەهۆی بوونی ڤیتامین (سی) لە پێكهاتەكانی خۆخ ڕووخسار هەمیشە بە تەڕی و جوانی دەمێنێتەوە، هەروەها بوونی ریشاڵی زۆر لە خۆخ وا دەكات ئیش و كاری گەدەو ریخۆلەكان زۆر ئاسان بێت.

Back to top button