لانە زەنگەنە ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا
لانە زەنگەنە لەرێگەی بڵاوکردنەوەی ستۆریەک لەپێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام رایگەیاند کە ئەڵقەی دەستگیرانداری گۆڕیوەتەوە و ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا.
لانە زەنگەنە لەدایکبوی ساڵی 1989 شاری کەرکوکە، چەندین ساڵە لە وڵاتی هۆلەندا ژیان بەسەر دەبات، لە بواری کارگێریدا خاوەنی بڕواننامەی ماستەرە، ماوەیەی زیاتر لە هەشت ساڵە لە بواری هونەریدا کاردەکات، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە.