شاندێكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان گەیشتە بەغدا
كەمێك پێش ئێستا شاندێكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان گەیشتە بەغدا و بڕیارە چەند پرسێكی پەیوەست بە نەوت و دارایی لەگەڵ بەرسانی بەغدا تاوتوێ بكەن.
بهگوێرهی زانیارییهكانی دهزگایی میدیایی (خواكوڕك) شاندەکەی حكومهتی ههرێم کۆبوونەوە لەگەڵ ههر یهك له عادل عەبدولمەهدی و فواد حوسێن ئەنجام بدات، دواتر لەگەڵ مستەفا کازمی، ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکوومەتێکی نوێ لە عێراق کۆببنەوە.
ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان و ئەندامی شاندەكە بەكهناڵی كوردستان24ی راگهیاند: یەكەم كۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزیری نەوت و وەزیری كارەبای عێراقە، بەگشتی لەسەر مەلەفی نەوت و كارەبا گفتوگۆ دەكەین و ھەوڵدەدەین پەرە بە پەیوەندییەكان بدەین.
ئاماژەی بەوەشدا: مەلەفێكی دیكە، كە لە بەغدا گفتوگۆی لەسەر دەكەین، شایستە داراییەكانی ھەرێمی كوردستانە.
ئهوهی شیاوی باسه، چهند ڕۆژێك پێش ئێستا غەزبان وهزیری نهوتی عێراق رایگەیاندبوو کە شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی بڕیاری ئۆپیک بۆ کەمکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت سەردانی بەغدا بکات.