مه‌درید و سیڤیلیا له‌ لوتكه‌دا یاری ده‌كه‌ن

خواكوڕك

ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه‌ 4/1/2017 له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی یاریه‌كانی جامی شای ئیسپانیا، هه‌ردوو یانه‌ی ریال مه‌درید و ئیشبیلیا رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه‌.

یاریه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و له‌ نێ، یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ له‌كاتژمێر 11:15 خوله‌كی شه‌و به‌ڕێوه‌ده‌چێت، و هه‌ردوو یانه‌ كۆمه‌ڵێك یاریزانی سه‌ره‌كی له‌ یاریه‌كه‌ یاری ناكه‌ن.

پێشبینی ده‌كرێت هه‌ریه‌كه‌ له‌ یاریزانان بێزیمه‌ و جێمس و مۆراته‌ له‌ هێلی هێرشبه‌ر یاری بكه‌ن و یاریزانان رۆناڵدۆ و رامۆس و بێل و پی پی له‌ یاریكه‌ به‌شداری ناكه‌ن.

Back to top button