مسته‌فا كازمی بۆ بینینی سه‌رۆك بارزانی سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرای ده‌كات، له‌گه‌ڵ ده‌نگدان به حكومه‌تی نوێی عێراق سه‌رۆك وه‌زیرانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق هه‌ڵده‌بژێردرێت متمانه وه‌رده‌گرێت، راسته‌وخۆ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان و به‌رێز مه‌سعود بارزانی ده‌كات.
ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه، حامد عه‌باس په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی “فه‌تح” كه هادی عامری سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات رایگه‌یاند، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراو بۆ كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق بڕیاره له چه‌ند ڕۆژی ئاینده سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات، به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پێكهاته‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كورد.
عه‌باس زیاتر رایگه‌یاند، مسته‌فا كازمی سه‌ردانه‌كه‌ی به دیاریكراوی بۆ هه‌ولێر ده‌بێت و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێم و سه‌ركرده سیاسییه‌كانی كوردستان تاوتوێی پێكهاته‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی متمانه‌ی لایه‌نه كوردییه‌كان به یه‌كجاری به‌ده‌ست بهێنێت و له هه‌موو شتێك دڵنیا بێته‌وه”.
زیاتر ڕوونی كرده‌وه، ئامانجی سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراو بۆ كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان، بینینی مه‌سعود بارزانی ده‌بێت، چونكه زۆرینه‌ی شیعه ئه‌وه‌یان بۆ یه‌كلا بووه‌ته‌وه كه بڕیاری كۆتایی كورد له‌لای ئه‌وه‌وه ده‌رده‌چێت، بۆیه بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانییه‌كی پێویست له‌پێناو تێپه‌ڕاندنی كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كورد خاڵێكی گرنگه.