دۆناڵد ترەمپ: ئەگەر کۆرۆنا بە مەبەست بڵاوبوبیتەوە پێویستە چین باجەکەی بدات
سەرۆكی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، ژمارەی مردن بەكۆرۆنا لەچین زۆر زیاترە لەویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا.
دۆناڵد ترەمپ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەكۆشكی سپی، جەختی لەوەكردەوە، كە ژمارەی مردن بەكۆرۆنا لەچین زۆر زیاترە لەویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و دەستكاری لەسەدا پەنجای ژمارەی مردن بەكۆرۆنایان لەوهان كردوە.
دۆناڵد ترەمپ باسی لهوهشكرد، ئەگەر هەڵە بوبێت، هەڵە هەر هەڵەیە، بەڵام ئەگەر بە مەبەست کۆرۆنا بڵاوبوبیتەوە ئەوا دەبێت چین باجەکەی بدات و سزا بدرێت
سەرۆكی ئەمریكا باسی لەوەشكرد ، چین تەنها داتای وهانی بڵاوكردۆتەوە و ئەو داتایەش دەستكاری كراوە، ئەگەر كۆی ژمارەی مردن بەكۆرۆنا لەتەواوی وڵاتەكە بەراست و دروستی هەژماربكرایە، ئەوە بەدڵنیاییەوە مردن لەوێ زیاترە وەك لەئەمریكا.