زانا مەلا خالید: وەڵامێکی جه‌رگبڕ ئاراسته‌ی تاقمەكەی لاهور ده‌كات

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان وەڵامی تاقمەكەی یەكێتی دەداتەوە كە باسی دوو ئیدارەیی و شەڕی ناوخۆ دەكەن، دەڵێ پابەندی سوێندەكەتان بن.

زانا مەلا خالید ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە وەڵامی تاقمەكەی لاهوور كە داوای دووئیدارەیی دەكەن گوتی، پێویستە ئەو پەرلەمانتارانەی داوای دووئیدارەیی دەكەن، هەر نا پابەندی سوێندەكەیان بن كە لە بەردەم پەرلەمانی كوردستان و گەل سوێندیان خوارد.

ئەندامەكەی پەرلەمان گوتی، لە بیریانە لە بەردەم پەرلەمان سوێندیان خوارد كە پابەندی پاراستنی یەكپارچەیی هەرێمی كوردستان دەبن.

ڕوونی كردەوە، پەرلەمانتار بە دەنگی گەل هاتووەتە پەرلەمان، بۆیە بۆ هەر پێشنیارێك پێویستە بگەڕێتەوە بۆ گەل نەك هەر شتێك هەبوو بیڵێت، چونكە موڵكی گەلە نەك موڵكی لایەنێك، هەندێ لەو پەرلەمانتارانە هێشتا تێنەگەیشتوون دووئیدارەیی و شەڕی ناوخۆ چ زیانێكی بە هەرێمی كوردستان گەیاند، دەنا داوای دوو ئیدارەیی ناكەن

تاقمەكەی لاهوور ماوەی چەند رۆژێكە دوای ئەوەی یاخیبوونیان لە حكوومەت بەهۆی چاكسازی و پێشڤەچوونەكان ئاشكرابوو، كەوتنە بڵاوكردنەوەی پرسی دووئیدارەیی و شەڕی ناوخۆ كە ئەوەیش لەلایەن لایەنە سیاسییەكانەوە سەركۆنە دەكرێ‌.

 

Back to top button