خێرای ئینته‌رنێت زیاد ده‌كرێـت و نرخه‌كه‌شی كه‌مده‌كرێته‌وه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشتر وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیه‌كانی عێراق ئاشكرای كردبوو كه له هه‌وڵدان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی ئینترنێت له سه‌رتاسه‌ری عێراق و باشتر كردنی كوالیتی ئینترنێت ئه‌مڕۆ وه‌زیری په‌یوه‌ندیه‌كانی عێراق رایگه‌یاند كه له ماوه‌ى چه‌ند رۆژى داهاتودا قه‌باره‌ى زیاترى ئینته‌رنێت ده‌هێنرێته عیراق و نرخیش كه‌مده‌كرێته‌وه.
نه‌عیم ره‌بیعى وه‌زیری په‌یوه‌ندیه‌كانی عێراق به میدا عێراقیه‌كانی راگه‌یاندووه كه له ئێستادا وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیه‌كان له هه‌ولی زیادكردنی قه‌باره‌ی ئینته‌رنێته بۆ عێراق و كه‌مكردنه‌وه‌ى نرخه‌كه‌ى، ئه‌وه‌ش له‌رێگه‌ى ئاماده‌كردنى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى گشتگیره و له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى داهاتودا بڕیارى لێ ده‌درێت و به‌رزده‌كرێته‌وه بۆ لیژنه‌ى باڵا.
وه‌زیرى په‌یوه‌ندییه‌كانى عیراق ته‌ئكیدیشیكردوه‌ته‌وه، هه‌وڵه‌كان بۆ رێگه‌گرتن له دزینى قه‌باره‌كانى ئینته‌رنێت به‌رده‌وامه، كه كاریگه‌رى له كوالێتى ئه‌و خزمه‌تگوزاریه ده‌كات كاتێك پێشكه‌ش به هاووڵاتیان ده‌كرێت له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانى عیراقدا.
رونیشیكردوه‌ته‌وه، %25 ى قه‌باره‌ى ئینته‌رنێت به خۆڕایی بۆ هاووڵاتیان دابین كراوه، به‌تایبه‌تى له‌گه‌ڵ بڵاوبونه‌وه‌ى سه‌كۆكانى خوێندن و فێربونی ئه‌لیكترۆنى، كه له‌گه‌ڵ بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا كارى له‌سه‌ركراوه.