شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی كه‌ركووك: قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی تا 24/4/2020 درێژكرده‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ ماوه‌ی رابردوو له‌ كه‌ركووك قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ راگه‌یێندرا، ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه‌، شانەی قەیرانەكانی كەركووك، بڕیاری درێژكردنەوەی قەدەغەى هاتوچۆی لە سنووری پارێزگای كەركووك دا، به‌ مه‌به‌ستی رێگری كردن له‌ ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسه‌كه‌.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیایی خواكوڕك  شانەی قەیرانەكانی كەركووك، بڕیاری دا قەده‌غه‌ى هاتوچۆی تاوەكوو ڕۆژی هەینی 24/4/2020 لە سنووری پارێزگای كەركووك، بەهۆی بڵاوبوونەوەی په‌تاى كۆرۆناوە درێژ بكرێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها شانه‌ی قه‌یرانه‌كان بڕیاریاندا به‌ سوككردنی رێككاره‌كان به‌ كردنه‌وه‌ی دووكان و مینی ماركێته‌كان بۆ كڕینی شتومەك، لە كاتژمێر 8ی بەیانی تاوەكوو 2ی پاش نیوەڕۆ شوێنه‌كانیان بكه‌نه‌وه‌.

Back to top button