په‌رله‌مانتارێك: هه‌وڵێك هه‌یه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانیش كۆده‌نگیه‌ك بۆ پشتگیری له‌ مسته‌فا كازمی دروست بكریت

دوای راسپرادنی مسته‌فا كازمی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و دروستكردنی كۆده‌نگی له‌ لایه‌ن بۆ پێكهێندرا، ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه‌ له‌سه‌ر ئاستی پێكهاته‌و حزبه‌ سیاسیه‌كان كۆده‌نگیه‌ك دروستكراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانیش پشتگیری سه‌رخستنی مسته‌فا كازمی بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بكریێت،

له‌و باریه‌وه‌، گاتع نەجمان ئەندامی پەرلەمانی عیراق به‌ میدیا عێراقیه‌كانی راگه‌یاندووه‌ كه‌ ئێستا هه‌ولێك هه‌یه‌ بۆ یه‌وه‌ لە دەرەوەی پەرلەمان لیژنەیەكی سیاسی بۆ پشتگیریكردنی مستەفا كازمی پێكهێنراوە، كە لەو حزب و فراكسیۆنە شیعیانە پێكهاتوە واژۆیان لەسەر راسپاردنی كرد.


ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عێراق گوتیشی:  گفتوگۆكان لەنێوان مستەفا كازمی و كوتلەكان و لایەنە سیاسییەكان و گەورەترین فراكسیۆن بەردەوامە، رێككەوتنێك كراوە بۆ پێكهێنانی لیژنەیەكی سیاسی لەناو پێكهاتەی شیعە بۆ پشتگیریكردنی ناوبراو و لیژنەكەش بەردەوامدەبێت لە پشتگیریكردنی.

 

Back to top button